موفتی گەورەی میسر: زیرەکیی دەستکرد توانای پێدانی فەتوای نییە

موفتی گەورەی میسر و بەرپرسی ئەمینداریەتیی گشتیی دەسەڵات و دامەزراوەکانی فەتوا لە سەرانسەری جیهان جەختی لەوە کردەوە، زیرەکیی دەستکرد توانای دەرکردنی یاسای شەرعی یاخود پێدانی فەتوای کۆتایی نییە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا د.نازیر محەمەد، موفتی گەورەی میسر و بەرپرسی ئەمینداریەتیی گشتیی دەسەڵات و دامەزراوەکانی فەتوا لە سەرانسەری جیهان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی (بەڵگەنامەی قاهیرە سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد و فەتوا) کە یەکەم هەنگاوە بۆ رێکخستنی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بواری ئایینیدا، ئاماژەی بەوە کرد، ناتوانرێت فەتواکان کورت بکرێنەوە بۆ تەنها چەند دەرئەنجامێکی دیجیتاڵی.

ناوبراو رایگەیاند، ئەو بەڵگەنامەیە ئەو دیاردەیە وەک هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر باوەڕ و ئایین و هۆشیاریی گشتی دەخاتەڕوو، بە تایبەت لەگەڵ گەشەسەندنی تواناکانی AI بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ساختە، دەق، دەنگ و وێنە کە رەنگە بە درۆ بگەڕێندرێتەوە بۆ زاناکان یاخود دامەزراوە بەناوبانگەکان.

د.نازیر محەمەد دەشڵێت، ”زیرەکیی دەستکرد شێوازێکی نوێیە لە بەرهەمهێنانی واتا و رۆشنبیریدا، هەر بۆیەش پێویستە رۆڵی موفتی لەناو ئەو گۆڕانکاریانەدا دووبارە رێکبخرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share