بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد.

دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان پێشوازیی لە سەرۆک بافڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کرد و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکدا باسی لە رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرد و وتی، بەهۆی توانای بەرزی سەربازی و گەشەسەندنی بەردەوامەوە، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بووەتە پێشەنگ و نموونەیەکی درەوشاوەی هێزە ئەمنییەکان، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە ئاستی هەموو عێراقدا. هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنە هاوبەشە سەرکەوتووەکانتان لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان، سەلمێنەری ئەو راستییەن کە کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش.

سەرۆک بافڵ بە رێزەوە یادی ئازایەتی و جوامێریی شەهید ئاکامی وەک دامەزرێنەر و یەکەم فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، کۆماندۆ ئەمانەتی ئەو شەهیدە قارەمانەیە بۆ ئێمە و وەک هەمیشە پشتگیر و هاوکارتان دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردبوو کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share