کەشناسیی هەرێم: تاوەباران ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژئاوا بە تایبەت سنوورى پارێزگاى دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و باکوری رۆژئاوا.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، پلەی گەرمی بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
Total
0
Share