هاتوچۆی سلێمانی: لەسەر هەڵگرتنی قەرەج کەسمان سزا نەداوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر هەڵگرتنی قەرەج کەسمان سزا نەداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتییان و دامو دەزگاکانی راگەیاندن ئاگاداردەکەینەوە کە وێنەی پسوڵەی سزایەک بڵاوکراوەتەوە لە بەشێکی زۆر لە پەیج و ئەکاونتەکان کە گوایە چەند شۆفێرێک بەهۆی سەرپێچییەک کە (سەرخستنی قەرەج)ە لە سوارڕەوەکانیاندا سزادراون.

دەشڵێت، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم بابەتە تەواو ناڕاستە و دوور و نزیک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییە، وە ئەو پسوڵەیە کە بڵاوکراوەتەوە دروستکراو و (فەیکە).

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لەناو سەرجەم یاساو رێنماییەکانی هاتوچۆ وە هەموو جۆرە سەرپێچییەکانی بواری هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا سەرپێچییەکمان نییە لەژێر ناونیشانی ( سەرخستنی قەرەج لە سوارڕەودا).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە دامو دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا پیشەییانە وە بەرپرسیارانە و بەڕەچاوکردنی ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی بابەتەکانیان بڵاوبکەنەوە و ناکرێت ئەوان بکەونە ژێر کاریگەریی هەواڵە ساختە و چەواشەکارییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەهۆی راگرتنی خەرجییەکانمان هیچ بڵاوکراوەیەکمان نابێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگیرانی خەرجییەکانیان هیچ بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر…
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share