کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خێرایی با چالاکدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیان خێرایی با زیاددەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەی گەرمی بەگشتی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، خێرایى با لەسەر خۆ- مامناوەند  10– 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت،  لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە بۆ سەروی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ناوچەکانى گەرمیان چالاکدەبێت، پلەی گەرمی بەگشتی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share