سێ مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی مانگانە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد سێ مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچە كە دەبێت مانگانە هەرێم نیوەی داهاتەكەی رادەستی بەغداد بكات و نەوت لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت.

وتیشی، “هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەسەر رێككەوتنەكان نەگۆڕدراوە و كە دەبێت نەوت لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و ئامادەیە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات كە لە هەرێم كاردەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی فه‌رمى…
Total
0
Share