میكانیزمی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13/3/2025 ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەو كەیسانەی میدیایین، لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە دەكرێن جیابکرێنەوە.

جەختیشی لەوەکردەوە، لە رۆژی دەرچوونییەوە ئەو بڕیارە لە دادگاكانی سلێمانی كاری پێدەکرێت و لەوبارەیەشەوە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، لەگەڵ کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، باسی لە میكانیزمی بانگهێشتكردنی میدیاكاران کرد بۆ بەردەم دادگا بەپێی بڕگە و ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی.

لە بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13/3/2025ـی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانیدا هاتووە، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/ 1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی و، یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007ـی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستاندا، بەسەریدا پیادەدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانی ناوشار دەستپێدەکەن، داواشدەکات هاوڵاتییان هاوکارییان بن. سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share