بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کەرکوک و ناوچەکانی دەردەبڕم و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینـ.ـدارەکان دەخوازم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکاری قوربانیـ.ـیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
وتیشی، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس و دەستخۆشی بێپایانیش ئاڕاستەی تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاریکاری تەواوی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بوون.