وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی تەمموز رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە وتەی سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران لە بەغداد کۆتاییهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دیاریکرد

رۆژی شەممەی داهاتوو، وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا. بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share