نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە

بەپێی نوێرین زانیارییەکان لەسەر نرخی نەوت، کە بازاڕی جیهانی نرخی نەوت بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس ناجێگرن.

بەپێی نوێترین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بە رێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە و لە ئێستاشدا نرخیان بە ناجێگیری ماوەتەوە.

بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 63 دۆلار و 53 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 60 دۆلار و 29 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

بەپێی زانیارییەکانی بازاڕەکە، زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت نەوتی خاو لە دۆخێکی ناجێگیردایە و بەردەوام نرخەکەی لە دابەزیندایە.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، دابەزینی نرخی نەوت بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە، یەکەم: بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی زیادکردنی رێژەی باج بەسەر وڵاتانی جیهاندا، هۆکاری دووەم: ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەربارەی بڕیارەکانیان لەدژی یەکتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share