دانا عەبدولكەریم: مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد دەنێرێت

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو پێیەی مووچە تەنها پەیوەندیدارنییە بە مووچەخۆرانەوە، بەڵكو كاریگەری لەسەر دۆخی بازاڕ هەبووە.

راشیگەیاند، ئەو كاتەی نەوت دەفرۆشرا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشدەكرا و لە ئێستادا بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە 200 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەمێنێتەوە و ئەگەر حكومەتی عێراق شایستەی دارایی بەپێی یاسای بودجە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی هەیە مووچە دابەشبكات، چونكە بۆ دابەشكردنی مووچە هەرێم پێویستی بە 985 ملیار دینار هەیە.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات و رێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت”.

ئاشكراشیكرد، بەغداد مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق دەنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن،…
Total
0
Share