وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە 253 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی زیرەکی کارەبا تەرخانکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، زیاتر لە 253 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی زیرەکی کارەبا تەرخانکراوە.

ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتیی هەرێم کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە کە دەکاتە نزیکەی 40%ی دانیشتووان.

وتیشی، “زیاتر لە 253 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی زیرەکی کارەبا تەرخانکراوە”.

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە شەش مانگ تیمێکی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ نرخی پرۆژەی رووناکی کرد، گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە نرخەکە لە قازانجی هاوڵاتییانە بەو پێیەی پێشتر هاوڵاتییان دووجار پارەیان دەدا بە کارەبا (نیشتمانی و مۆلیدە)، بەڵام لە کارەبای 24 کاتژمێریدا تەنها یەکجار پارە دەدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بەشێك لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت. ئەنجامی دەنگی كاندیدان لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر بەمجۆرەیە: هەولێر 1…
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بڕیارەکەی بەغداد دەربارەی ‘جەلەولا’ نادەستوورییە و هەوڵی گۆڕینی…
Total
0
Share