ئێران بۆ ئەمریکا: قەرەبووی زیانەکانمان بکەنەوە ئەوکات دانوستان دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەو مەرجە دەست بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە، کە واشنتن قەرەبووی زیانی هێرشەکانی بۆسەر ئەو وڵاتە بکاتەوە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی راگەیاند، ئێران پابەنددەبێت بە بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و داواشدەکات، زیانەکانی هێرشەکەی مانگی رابردووی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکان لە تاران، قەرەبووبکرێتەوە، ئەمەش وەک پێشمەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.

عەراقچی بە رۆژنامەکەی راگەیاند، تاران رازی نابێت لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و بەردەوام لە ئامادەباشیدایە.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران چەند کاتژمێرێک دوای سەپاندنی چەند سزایەکی نوێیە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئەو وڵاتە. کە زیاتر لە 115 کەس و قەوارەی گرتەوە؛ لەنێویاندا محەمەد حسێن شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانی، راوێژکاری نزیکی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەمەودوا دەبێت هەموو مۆبایلەکان بەیەک جۆر وایەر بارگاویبکرێنەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەناو یەکێتیی ئەوروپادا دەفرۆشرێن لەمەودوا دەبێت بەیەک جۆر وایەر…
Total
0
Share