داڕمانی بینایەكی 10 نهۆمی لە میسر قوربانی لێدەكەوێتەوە

شاری قاهیرە

بینایەكی نیشتەجێبوونی 10 نهۆمی لە قاهیرەی پایتەخت داڕما و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

ڕوداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار لە ناوچەی پردی سوێس لە قاهیرەی پایتەختی میسر و نزیك لە وێستگەیەكی میترۆ ڕویداوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 23ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی میدیاكان 40 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و برینداربووانیان بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە گواستووەتەوە، گەڕانیش بەدوای كەسانی دیكەدا بەردەوامە.

لای خۆیەوە پارێزگاری قاهیرە بڕیاریدا لیژنەیەكی ئەندازیاری پێكبهێنرێت بۆ پشكنینی باڵەخانەكانی دەوروبەر و دەرخستنی كاریگەری داڕمانەكە لەسەریان و كۆكردنەوەی پاشماوەی بینا داڕوخاوەكە.

ڕوداوەكە لەكاتێكدایە دوێنێش دوای پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە باکوری شاری سوهاجی لە میسر گیان لە دەستدانی 32 کەس و برینداربوونی 66 کەسی دیکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیەنرا.

ناوەندی سەرپەرشتیاری ڕێگەی ئاسنی لە میسر لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکەوە ئاشکرایکردووە، “دوگمەی برێکی لەناکاو لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ڕاکێشراوە و ئەوەش بووەتە هۆی وەستانی شەمەندەفەرەکە و دواتر شەمەندەفەری دووەم لە پشتەوە خۆی پێداکێشاوە و بووەتەهۆی دەرچوونی دوو فارغۆنی شەمەندەفەرە وەستاوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی…
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
Total
0
Share