پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە، تۆمەتباری کوشتنی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا، لەو قەزایە كوژرا.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، دوای ئەوەی رۆژی 25ـی 7ـی 2025، لە سنووری قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی شانۆی تاوان ئەنجامدرا و توانرا دوو كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە، دەستگیربكرێن.

دەشڵێت، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو و بەڵگەی پێویست كۆكرایەوە تا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان، هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەكە و لەئێستادا، (ك، ب، ق لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

پۆلیسی سلێمانی باسلەوەشدەکات، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، كوڕی تاوانلێكراوەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم…
Total
0
Share