وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: زیاتر لە 10 هەزار حەوزی ماسیی بێمۆڵەتمان لەناوبرد

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، 10 هەزار و 10 حەوزی ماسیی نایاسایی و بێمۆڵەت لەناوبراون.

د.خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، “لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، 10 هەزار و 10 حەوزی ماسیی نایاسایی و بێمۆڵەتمان لەناوبردووە”.

وتیشی، لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 481 حەوز لەسەر رێڕەوی رووباری دیجلە و هەزار و 529 دانەشیان لەسەر رێڕەوی فورات دروستکرابوون.

باسی لەوەشکرد، لە لابردنی حەوزە ماسییە بێمۆڵەتەکان بەردەوامین و رێگە بە دروستکردنی حەوز و دەریاچەی بەخێوکردنی ماسی یان پڕۆژەی پیشەسازی نادرێت کە کاریگەری لەسەر توانای گەیاندنی ئاو بۆ پارێزگاکانی باشوور دروستبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان. وەزارەتی…
Total
0
Share