ئەمڕۆ بەشێك لە خانەنشینان پێنج مووچە بەسەریەكەوە وەردەگرن

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو خانەنشینانەی ناویان چووەتە لیستی مووچەوە ئەمڕۆ پێنج مووچە بەسەریەكەوە وەردەگرن.

راشیگەیاند، ئەو پێنج مووچەیە، مووچەی مانگەكانی (یەك، دوو، سێ، چوار و پێنج)ە و پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆ هەر پێنج مووچەكەیان وەردەگرن.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ بانكەكان بەڕووی مووچەخۆراندا كراوەدەبن تاوەكو مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share