نەبەرد عومەر: هیچ هاوپەیمانییەک لە هەرێم تۆمار نەکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “هیچ هاوپەیمانییەک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە”.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار نەکراوە.

وتیشی، “ئەمڕۆ دواوادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانییەکانە و وادەکەی درێژناکرێتەوە، لە 25ی ئەم مانگەوە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان دەستپێدەکات”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو دوێنێ لە کۆی 339 پارتی مۆڵەتپێدراو 114یان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران نیشانداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share