دوو درۆن لە سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە

بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە سنووری گوندی کەورەسۆر و درۆنێکی دیکەش لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆرنێکی بۆمبڕێژکراو لە زەوییەکی کشتوکاڵی سنووری گوندی کەورەسۆری پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆرنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات کەوتووەتەخوارەوە بەهەمان شێوە ئەویش هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share