پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هیچ كێشەیەك دروستنەبێت حكومەتی عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەر هیچ گرفتێكی تەكنیكی و سیاسی نەیەتە پێشەوە و هەرێم و بەغداد پابەندی لێكتێگەیشتنی نێوانیان بن ئەوا لە ماوەیەكی نزیكدا بەغداد مووچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەغداد پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم نارد و دەستكرا بە دابەشكردنی مووچە و بڕیارە سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن. مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری…
Total
0
Share