جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: بەشی زۆری پڕۆژەکانی ماسی مۆڵەتیان نییە

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەشی زۆری پڕۆژەکانی ماسی مۆڵەتیان نییە و لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکراون.

جوتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشی زۆری حەوز و پڕۆژەکانی ماسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتیان نییە و لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکراون.

سەبارەت بە هۆکارەکەی، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە گشتی خاوەنی پڕۆژەکان خۆیان لە یاسا و ڕێنمایییەکانی حکومەت لادەدەن یان ئامادەنین پەیڕەویی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن، بۆیە بەشی زۆریان، پڕۆژەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی دروستکردووە.

وتیشی، ئێمە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2018مان هەیە، کە تایبەتە بە ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی، یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزا و ناحیەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، لەسەر بنەمای ئەو یاسایە، ئەو پڕۆژە نایاساییانە تێکدەدەن و خاوەنەکەشی دەستگیردەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری “گلدانەوە”ی ئۆتۆمبێلێکی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد،…
زیاتر ببینە

وادەى تەواوبوونى پرۆژەى ئەندەرپاسى والى لە سلێمانى ئاشکراکرا

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاسی والی رایگەیاند، مانگی داهاتوو ئەندەرپاسەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. لوقمان تەها، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share