میدیاکانی ئێران: لە هێرشەکەی دادگای زاهیدان هەشت کەس کوژراون

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە هێرشەکەی بەیانیی ئەمڕۆ بۆسەر دادگای زاهیدان، هەشت کەس کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو میدیایانە لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکییەوە بڵاویانکردەوە، زۆربەی قوربانییەکان هاوڵاتیی مەدەنی بوون و لەنێویاندا ژنێک و منداڵێک هەن کە لەوکاتەدا لە دادگاکەدا بوون.

هاوکات سوپای پاسداران دەڵێت، کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی، سێ چەکدار هەوڵیانداوە هێرشبکەنە سەر دادگاکە و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە، لە ئەنجامدا دەستبەجێ یەکێک لە هێرشبەرەکان دوای شەڕ و پێکدادانەکە گیانیلەدەستداوە. یەکێکی دیکەشیان، نارنجۆکێکی دەستی لەناو دادگاکەدا تەقاندووەتەوە کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانی، لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و دایکی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش کوژرانی ئەندامی یەکەمی هێرشبەرەکان، دواتر هێزە ئەمنییەکان دوو ئەندامەکەی دیکەیشیان کوشت و تەواوی گروپەکەیان لەناوبرد.

پاش رووداوەکە، جەیش ئەلعەدل (سوپای داد) بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لەئەستۆگرت، کە گرووپێکە لەلایەن ئێران و ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە؛ ئەو گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکات کە خەبات بۆ مافەکانی کەمینەی بەلووچ لە ئێران دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر “نەوتی دزراو”ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

ئاژانسێكی هەواڵی سوری ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی ئەمریكا سەدان تانكەری نەوتیان لە سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عێراق. لە هەواڵێكیدا ئاژانسی هەواڵی…
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار…
Total
0
Share