عالیە نسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوادەكات گەندەڵییەكانی گەورە بەرپرسێك ڕابگیرێن و لە كارەكەی دووربخرێتەوە.
نسەیف داوایەكی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق كردووە و داوای لێدەكات كۆتایی بهێنێت بە گەندەڵییەكانی گەورە بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ.
ئەو بەرپرسە كە نسەیف ناوی ئاشكرانەكردووە، تۆمەتباركراوە بە “فرۆشتنی پۆست لە فەرمانگەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی فریاكەوتن و بەڕێوبەرایەتی و بنكەكانی پۆلیس.”
پەرلەمانتارەكەی عێراق لە داواكارییەكەیدا بۆ وەزیری ناوخۆ دەڵێت، “ئەو گەورە بەرپرسە ڕێز لە پیشەكەی ناگرێت و گەندەڵییەكی زۆری لەناو وەزارەتی ناوخۆدا دروستكردووە و یاسای پێشلێكردووە.”
عالیە نسەیف داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكات ئەو “گەورە بەرپرسە” لە كارەكەی دەربكات و كۆتایی بەو گەندەڵی و یاساشكێنییە بهێنێت.