کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە،سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتیی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی پێشبینیکراوی گەرما لە هەولێر 18 پلەى سیلیزى، سلێمانی 18 پلەى سیلیزى دهۆک 17 پلەى سیلیزى، کەرکوک 19 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 19 پلەى سیلیزى، زاخۆ 17 پلەى سیلیزى، گەرمیان 23 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 12 پلەى سیلیزى، سۆران 17 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
Total
0
Share