هیندستان 2 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە فەڵەستینییەكان پێشكەش دەكات

حكومەتی هیندستان بڕی 2 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە ئاژانسێكی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، مەبەست لەو هەنگاوەش بەهاناوەچوونی ئاوارە فەڵەستینییەكانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سونێل كۆمار، نوێنەری هیندستان لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “حكومەتی هیندستان بڕی 2 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە‘unrwa’  ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوونی فەڵەستینییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەست لەو هەنگاوە پاڵپشتیكردنی بەرنامەی ئاژانسەكەیە بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە فەڵەستینییەكان، كۆی گشتیی ئەو هاوكارییانەشی پێشكەش بەو ئاژانسە كراون لە ئەمساڵدا، 5 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە ئاشكرایكردووە، وڵاتەكەی بەرنامەی هەیە كە لە دوو ساڵی داهاتوودا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری دیكە پێشكەش بەو ئاژانسە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان کراوە لەبارەی نرخی دۆلارەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژوویان کۆکردووەتەوە کە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنەکە بکرێت لەبارەی دابەزینی بەردەوامی نرخی دیناری…
Total
0
Share