تەیف سامی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت و رووبەڕووی سێ دۆسیە دەبێتەوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە، ئەمڕۆ تەیف سامی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەشداریی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەکات و لەبارەی سێ دۆسیەوە کە پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و داهاتووی ئابوریی عێراقەوە هەیە، پرسیاری ئاراستەدەکرێت.

هەربەپێی نووسراوەکە، دۆسیەکان بریتین لە (هەڵسەنگاندنی بەرنامەی کاری حکومی، جێبەجێکردنی بودجە و چاودێریکردنی، ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری بۆ داواکاری گشتیی: نووسراوەکەتان بە هەڵە ئاڕاستەکردووە

دوای ئاڕاستەکردنی نووسراوێک لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیریى سلێمانى سەبارەت بە قەدەغەکردنی رووماڵی رووداوی کوشتن، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share