سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، 46 كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان وه‌ک پێویست تێدا نه‌بووه، دوورخراونەتەوە.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، پرۆسه‌ی وردبینی بۆ كاندیدی لیستەکان، تا كۆتایی مانگی ته‌مموز به‌رده‌وامه و تاوەکو ئێستاش، 46 كاندید له رڕۆسه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، بەهۆی ئەوەی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان وه‌ک پێویست تێدا نه‌بووه.
وتیشی، به‌پێی یاسا پێویسته كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان کەمتر لە %20ـیان، بڕوانامه‌ی دبلۆم و ئاماده‌یی، یان هاوتای ئه‌و بڕوانامانه‌یان هه‌بێت، بۆیه به‌پشتبه‌ستن به‌م بابه‌ته، 11 كاندید دوورخراونه‌ته‌وه و له شوێنی ئه‌وان، كاندیدی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس دانراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ر‌ێژەی کاندیدانی ژن له 25% كه‌متربێت له ژماره‌ی كاندیده‌كان، هەر بۆیە سێ كاندیدی پیاو دوورخراونەتەوە و لە شوێنیان ژن دانراوە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێژەکە.