لە ڕووباری دیجلە هەشت کەس خنـ.ـکان

لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دوو منداڵ لە ڕووباری دیجلە، هەشت کەس خنکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە باکووری شاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دوو خێزان کە بۆ گەشتکردن ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە، چەند منداڵێکیان دەکەوێتە ئاوەوە، دواتر چەند کەسێک هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەن، بەڵام بەشێک لەوانیش کە ژمارەیان هەشت کەسە، لە ئاوەکەدا دەخـ.ـنکێن.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەڵاحەدین ئاشکرایکرد، ئەو هەشت کەسە هەوڵی رزگارکردنی دوو منداڵی ئەو خێزانەیان داوە، بەڵام سەرجەمیان نەیانتوانیوە خۆیان رزگاربکەن و خـ.ـنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت…
Total
0
Share