کرێکارێک لەکاتی کارکردن برینداربوو

لەسنووری کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردن برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ شەممە لە گوندی شەلالەی سەر بە قەزای حەویجە لە سنووری پارێزگای كەركوك، سەبی مزگەوتێک لەکاتی چیمەنتۆتێکردنی سەقفەکەی داڕما و کرێکارێک برینداربوو.

وتیشی، داڕمانی سەبەکە بەهۆی ئەوەبووە کە تایەی ئۆتۆمبێلی پەمپەکە تەقیوە کە چەمەنتۆ دەڕژێنێت، بەهۆیەوە لولەکەی بە چواردەوری خۆیدا سووڕاوەتەوە و سەقفی مزگەوتەکە رووخاوە.

باسی لەوەشکرد، کرێکارە بریندارەکە دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
Total
0
Share