سروە محەمەد: چەند رۆژێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد دەنێردرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە، لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بۆ بەغداد بنێردرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای کێشەیەکی زۆر لەنێوان هەرێم و بەغداد و، هاتن و چوونی کۆمەڵێک وەفد لەنێوان هەردوولا، هەروەها پاش سەردانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد، گرێکوێرەی ئەم کێشانە کرایەوە و رێککەوتن کرا.

وتیشی، چاوەڕوان دەکەین سبەی و دوو سبەی، مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت کە بڕەکەی زیاترە لە 950 ملیار دینار.

لەبارەی لیستی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیشەوە وتی، “لەئێستادا لیستی مووچەی مانگی شەش لە وردبینیدایە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ…
Total
0
Share