سودانی چوار وەزیر دەداتە دادگا

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانیان، چوار وەزیری حکومەتەکەی دەداتە دادگا.

ئەمڕۆ شەممە، لە یەکەم کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتەکەیدا، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گومانی گەندەڵییان لێکراوە و کەمتەرخەمبوون لە کارەکانیان، چوار وەزیر رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران.

وتیشی، لێکۆڵینەوە لەو وەزیرانە کراوە و دەرکەوتووە لە کارەکانیاندا کەموکورتی هەبووە، ئێمە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەمان پەسەندکرد و رەوانەی دەستەی دەستپاکی کران، ئێستاش دۆسیەکانیان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە…
Total
0
Share