شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەمە دووەمجارە پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، فوئاد حسێن توشی شکست دەکات.
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، پارتی لەلایەک هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار، لەلایەکیش لەلایەن لە رێی میدیاکانییەوە، رەخنە لە پۆستەکە دەگرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، پارتی دەیەوێت وا نیشانی بدات، کە پۆستی سەرۆککۆمار تەشریفاتییە، کەوایە بۆچی هەموو هەڵبژاردنێک، کاندید بۆ ئەو پۆستە دادەنێت؟
دەشڵێت، “ئەمە دووەم جارە فوئاد حسێن لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید دەکرێت؛ جاری یەکەم توشی شکست بوو و ئەمجارەش دیارە کە دووبارە دەرناچێت”.