قوباد تاڵەبانی: بۆ کابینەی نوێی حکومەت دەموچاوەکان دەگۆڕێن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ کابینەی نوێی حکومەت وەزارەتەکان، پۆستەکان و دەموچاوەکانیش دەگۆڕێن ئەمە کارێکی ئاساییە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت رەنگە خاوبن، بەڵام گفتوگۆکان جدی و بەردەوام بوون و بە دڵسۆزی ئەنجامدراون و توانیومانە بگەیەنە ئەنجامێک لەسەر دیدگایەکی هاوبەش بۆ چۆنیەتی حکومڕانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەتوانین لەسەر پێکهێنانی حکومەتەکە رێکبکەوین، نەک تەنها چۆنێتی حکومەتەکە.

جەختیکردەوە، بە دڵنیاییەوە حکومەتی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردادێت، چونکە هەڵبژاردن کراوە و خەڵكی دەنگی بەو دوو لایەنە داوە، هەر بۆیە بۆ کابینەی نوێی حکومەت وەزارەتەکان، پۆستەکان و دەموچاوەکانیش دەگۆڕێن ئەمە کارێکی ئاساییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن

دوای بڵاوکردنەوەی گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەریەک لە…
Total
0
Share