یەکێتیی پیاوان: بێ مووچەیی کاریگەریی زۆری لەسەر پیاوان و باوکان دروستکردووە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، رایگەیاند، بێ مووچەیی کاریگەریی زۆری لەسەر پیاوان و باوکان دروستکردووە.

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نەبوونی مووچە بارودۆخی خێزانەکانی هەرێمی سەختترکردووە بەتایبەت بۆ باوکان کە بەپێی یاسای باری کەسێتی باوک بەرپرسی دابینکردنی بژێویی خێزانە.

وتیشی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ قەیرانی ئابوری کاریگەریی گەورەی لەسەر پیاوان و باوکان دروستکردووە، چونکە پێداویستیی خێزان زیادیکردووە و سەرچاوی بژێویی باوک نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share