وادەی دابەشکردنی مووچەکانی هەرێم راگەیەندرا

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەرکردووە و دوای تەواوکردنی وردبینی مووچەی مانگەکانی دیکەش دەنێردرێت.

 

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، وردەکاریی زۆری لەسەر هەناردەی نەوت و تەوتین و داهاتی نانەوتی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، مووچەی مانگی پێنج خەرجبکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەش دوای وردبینیکردنی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە خەرجدەکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنە درێژخایەنە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بودجەی ساڵانی داهاتوو پەسەنددەکرێت، دەتوانین بڵێین نەخشەرێگای پەیوەندییە داراییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share