سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستوور کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێشکەشکردنی هاوکاری بە قوربانیانی ئاگرەکەی شاری کوت و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بە لایەنی کەمتەرخەم کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی وڵات و گرنگی زیادکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان سەرجەم دەسەڵاتەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، جەخت لە چارەسەری پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و
بەغداد هەر لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی و چارەسەری کێشەی مووچە بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان کرایەوە.