لە مانگی ڕابردوودا عێراق گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ هیندستان

لە مانگی تەمموزدا عێراق لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتە بەرهەمهێنەرانەی نەوتدا بووە، کە نەوتییان هەناردەی هیندستان کردووە.

بەپێی داتاکانی فۆرتکسا، “64%ی نەوتی هاوردەکراوی هیندستان کە دەکاتە 3.27 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە مانگی تەمموزدا، تێکڕای 2.1 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوردەکراوە”.

بەوپێیەش تێکڕای نەوتی هاوردەکراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەراورد بە مانگی پێشووتر کەمیکردووە لەکاتێکدا لەمانگی حوزەیراندا 2.3 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

لە مانگی تەمموزدا عێراق گەورەترین سەرچاوەی نەوتی هاوردەکراوی هیندستان بووە بەبڕی 853 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، سعودیە لە پلەی دووەمدایە بە 622 هەزار بەرمیل و سێیەم هەناردەکاری نەوت بۆ ئەو وڵاتە ئەمریکایە بەبڕی 340 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

لیستی 10 زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بە كۆرۆنا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان بانگێشتی كۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share