لە خۆپیشاندانەکەی کەورگۆسک گرژی دروستبوو و تەقە دەکرێت

کەمێک لەمەوبەر، لە خۆپیشاندانەکەی ناحیەی کەورگۆسک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و دەنگی تەقە دەبیسترێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، ئەمڕۆ دانیشتووانی ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی نەبوونی کارەباوە دەستیان بە خۆپیشاندانیان کرد و رێگای هەولێر بۆ ناحیەکەیان داخست.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی خۆپیشاندانەکەن و، کەمێک لەمەوبەر گرژی دروستبووە و دەنگی تەقە دەبیسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی…
Total
0
Share