دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە کۆدەبێتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی چەند داوایەکی یاسایی کۆدەبێتەوە کە دووانیان پەیوەستن بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دادگای باڵای فیدراڵی بڵاویکردەوە، لە دانیشتنی یەکەمدا بڕیار لە داوایەکی یاسایی دەدرێت کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داواکراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای دووەم دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە و داواکراوە کە گەرەنتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بکرێت، هاوکات فەرمانسالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواکەوتن دەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share