بارانبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەی دووشەممەوە بۆ رۆژانی داهاتوو لە ئەنجامی كاریگەریی بارستەهەوای دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكاتەوە و گەرمای بەتین تا رادەیەك كەمدەبێتەوە بەرێژەی 2 تا 4 پلە لە ماوەی كاتەكانی سبەی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە.

دەشڵێت، “رۆژی سێشەممە لە كاتەكانی نێوان ئێوارە بۆ بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ناو بە ناو لە هەندێك شوێندا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی باكووری پارێزگای هەولێر و دەڤەری بادینان و ئیدارەی سۆران و سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەر هەیە بارانی هاوینەیی ببارێت و هەورە بروسكەش چالاك بێت”.

وتیشی، “بڕی بارانەكە بە گشتی كەمدەبێت و شوێنەكان بە وردی ناتوانرێت دیاریبكرێت و پێشبینیدەكرێت لە هەندێك شوێندا رێژەیەكی زۆریش باران ببارێت بە شێوەی تاوەبارانی بەخووڕ و بوونی هەورەبروسكەش و بە گشتی پلەكانی گەرما لەسبەینێوە تاوەكو یەكشەممەی داهاتوو لە ئاستێكی ئاسای هاوینەدا دەمێنێتەوە و دواتر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ڕێبوار کەریم وەلی: 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی نییە هەر حکومەتێک یاسای بودجەی نەبێت بێنامووسە

ڕێبوار کەریم وەلی ئاشکرایدەکات، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە، بەڵام پارەی باج و موڵکی گشتی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی سەر گردی ریعایە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکەی گردی ریعایە بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو، 4ی…
Total
0
Share