ئاژانسی هەواڵی فارس وردەکاریی هێرشێکی ئیسـ.ـرائیلی بڵاوکردەوە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئـ.ـێرانی کردە ئامانج لە رۆژانی دەستپێکی هێرشەکاندا.
بەپێی ئاژانسەکە، هێرشەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی 15ی مانگی رابردوو ئەنجامدراوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئـ.ـێرانی کردە ئامانج کە جگە لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئـ.ـێران، چەند سەرکردەیەکی دیکەی حکومی و سەربازیی وڵاتەکەی تێدابووە و کۆبوونەوەکە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی تاران بەڕێوەچووە.
باس لەوەشدەکات، لە هێرشەکەدا شەش مووشەک بەکارهێنراون، رێڕەوەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی باڵەخانەکەیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی دەروازەکانی هەواگۆڕکێ بگیرێن و ئەو بەرپرسانە بخنکێن، هەروەها کارەبای باڵەخانەکەش دەستبەجێ بڕاوە.
بەپێی ئاژانسی فارس، بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە توانیویانە لەڕێگەی رێڕەوێکەوە کە پیشتر لە باڵەخانەکەدا ئامادەکراوە دەربازیان ببێت، بەڵام مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆمار قاچی برینداربووە.