چیرۆکی دزینی خاولی هۆتێلێک لەلایەن دیپلۆماتکارێکی عێراقییەوە

لە یەکێک لە هۆتێلەکانی وڵاتی ئوردن دیپلۆماتکارێک بە دزی تۆمەتبار دەکرێت و باڵیۆزخانەی عێراقیش لەو وڵاتە داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات، هەفتەی رابردوو ژنە راوێژکارێکی عێراقی بە ناوی زەینەب ئەبو عەگلە عەبد لە هۆتێل ڤێرمۆن لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەمێنێتەوە و دوای جێهێشتنی هۆتێلەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی هۆتێلەکە دەکەوێتەکار.

ئەم زەنگە بۆ ئاگادارکردنەوەی ستافی هۆتێلەکەیە لە ئەگەری بردنە دەرەوەی کەلوپەلەکانی هۆتێلەکە.

لەگەڵ گەیشتنی تیمی پاسەوانی هۆتێلەکە بۆ لای دیپلۆماتکارەکە و داوای لێدەکەن پشکنین بۆ جانتاکانی بکرێت، ناوبراو رەتیدەکاتەوە و کاردانەوەی توندی دەبێت.

دوای جێهێشتنی هۆتێلەکە، تیمەکان پشکنین بۆ ئەو ژوورە دەکەن کە دیپلۆماتکارەکەی لێماوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ناوبراو، شەش خاولی دەموچاو، چەند خاولییەکی گەرماو، کۆنتڕۆڵ و چەند کەلوپەلێکی دیکەش دیارنەماون.

دوای ئەم رووداوە ئیدارەی هۆتێلەکە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن ئاگاداردەکەنەوە و دەڵێن ،”بۆیە رێگاماندا ژنە دیپلۆماتکارەکە بڕوات، نەمانویست دۆخی شەرمەزاریی بۆ عێراق دروستببێت”.

لەسەر ئەم رووداوە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share