کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە 8 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
موهەنەد مستەفا ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە 8ی تشرینی یەکەم بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، 24 کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت.
ئاشکراشیکرد، کۆمسیۆن رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە، سەبارەت بەو شوێن و شێوازانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێدەکرێت کە سزادانی سەرپێچیکارانیش لەخۆی دەگرێت.