لە حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێک لەیەککاتدا تووشی دوو جۆری کۆرۆنا بووە

توێژەران حاڵەتێکی دەگمەنی توشبوون بە کۆرۆنایان لە ژنێکدا دەستنیشانکرد، کە لەیەککاتدا تووشی دوو جۆری جیاوازی کۆرۆنا بووە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن 90 ساڵی بەلجیکی لەیەککاتدا تووشی دوو جۆری کۆرۆنا بووە و ئەوەش لای توێژەران بە حاڵەتێکی دەگمەن ناودەبرێت.

ئەو ژنە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوەی گیانیلەدەستداوە.

توێژەران نمونەیەکیان لە نەخۆشەکە هێشتووەتەوە لە تاقیگەکانیاندا بۆ دیاریکردنی جۆری کۆرۆنای ئەو ژنە، چونکە هیچ نیشانەیەکی سەرەتایی ڤایرۆسەکەی تێدانەبووە.

دوای توێژینەوە لە نمونەی نەخۆشەکە دەرکەوتووە، کە توشبووی هەردوو جۆری كۆرۆنای گۆڕاوی ئەلفا (بەریتانییەكە) و بیتا (ئەفریقییەكە) بووە.

لەوبارەیەوە زانای بواری زیندەزانی ئان ڤانکیربێرجین، کە یەکێک بووە لەوانەی بەشداریکردووە لە لێكۆڵینەوەی حاڵەتی ئەو ژنەدا دەڵێت، “ئەوە یەکێکە لە حاڵەتە دەگمەنەکان لەکاتێکدا هەردوو جۆری ئەلفا و بیتا لە بەلجیکا بڵاوبوونەتەوە و دەکرێت کەسێک لەیەککاتدا لە دوو کەسی جیاوازەوە تووشی دوو جۆری جیاواز ببێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی سەختە دەستنیشانکردنی ئەوەیە کام جۆریان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خێرای ژنەکە دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕاوی “هیهی” ڕاستییە یان دەنگۆ؟.. دەبەسترێتەوە بە داواكاریی چین بۆ كۆكردنەوەی پێداویستییەكان

لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی نوێ بەناوی گۆڕاوی کۆرۆنای “هیهی” ترسی دروستكردووە و دەبەسترێتەوە بە داواكاریی حكومەتی چین…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لە سلێمانی و هەولێر کۆلێرا هەیە و ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی دیکەش بڵاوببێتەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەیە کە بەکتریای کۆلێرا تێیدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، ئێستا لە…
Total
0
Share