سووریا دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ تورکیا داخست

بەهۆی ئەو ئاگرەی لە نزیک سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە کەوتووەتەوە، سووریا دەروازەی سنووریی (کەساب)ـی لەگەڵ تورکیا داخست.

مازن عەلوش، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە دەستەی گشتیی بەندەرەکانی وشکانی و دەریایی سووریا، لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، “ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەین کە لە دەروازەی سنووری کەسابەوە هاتوچۆ دەکەن، بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی لە شاخەکانی سووریا و نزیک لەو دەروازەیە کەوتووەتەوە، دەروازەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت”.

لە رۆژی 3ـی تەمموزەوە، ئاگرێکی گەورە لە لادێکانی ناوچەی لازقییە، لە سووریا کەوتووەتەوە و دەیان تیمی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە، لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و…
Total
0
Share