کارەبای عێراق: گازی قەتەری نابێتە شوێنگرەوەی گازی ئێرانی و هێشتا لە قۆناغی لێکتێگەیشتنداین

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، گازی قەتەری تەواوکەری گازی ئێرانییە نەک شوێنگرەوەی کە بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا هاوردە دەکرێت.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، “هاوردەکردنی گاز لە قەتەرەوە بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییە لە گازی ئێرانی، عێراق یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن گاز لە قەتەرەوە هاوردە دەکات لە قۆناغی یەکەمی گرێبەستەکەیدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بڕەی هاوردەی دەکەین ناتوانێت پێداویستیی تەواوی بەرهەمهێنانی کارەبا پڕبکاتەوە، بەڵام بەشێکی پڕدەکاتەوە”، “وەزارەت و حکومەت هەوڵی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی گاز دەدات لەپێناو نەوەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەئەگەری وەستانی گازی ئێرانی”.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ماوەی هاوردەکردنەکە دەڵێت، “ماوەی هاوردەکردنی گازی قەتەری 12  بۆ 15 مانگە و عێراق ئێستا لە قۆناغی لێکتێگەیشتندایە و نەگەیشتووەتە واژووکردنی گرێبەستەکەی.

پێشتر ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری کارەبای عێراق لە مانگی شوباتدا ڕایگەیاند، گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی قەتەری بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبا و بەرهەمهێنانی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share