سلێمانى هەنگاو بۆ رووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى دەنێت

قائیمقامیەتى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى و دابینکردنى ئاو چەند رێوشوێنێک دەگیرێنەبەر.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بووینەتەوە کە وشکەساڵییە، هەموو هەوڵی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەى لە وەرزی هاویندا ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و ئاودانی باخ و سەوزاییەکانیش دابینبکەین، لەگەڵ ئەوەشدا رێگەبگرین لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچون و رشانەوە و ڤایرۆسی کۆلێرا.

وتیشی، “هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان زیاتر دەکەین بۆ گرنگیدان بە شەمعەکانی ئاو و جیاکردنەوەی ئەوانەی بۆ خواردنەوە گونجاون”.

ئەو وتانەى قائیمقامى سلێمانى ئەمڕۆ لەمیانەى کۆبوونەوەکدا بوو تایبەت بە چۆنیەتیی خۆگونجاندن و رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە وەرزی هاویندا بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەر و لێپرسراوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

بەپێى راگەیەندراوێکى قائیمقامیەتى سلێمانى لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیارێک گەڵاڵەکران:

– دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.
– دانانی بودجەیەک تایبەت بە وشکەساڵی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
– هەموو ئەو بیرانە لە دەوروپشتی سلێمانی هەن و ئاوەکانیان بەکەڵکی خواردنەوە دێن چاکبکرێنەوە و هەتا کۆتایی وەرزی هاوین ئیدارە بدرێن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پەنا نەبەنە بەر ئاوی نەشیاو.
– لەڕێگەی شەمعەکانەوە ئاو بۆ سەوزایی و باخچە و پارکەکان دابینبکرێت.
– چاودێری هەموو ئەو تانکەرانە بکرێت کە ئاو دەفرۆشن بە هاوڵاتیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share