ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئەڵمانیا دەتوانێت چەند مانگێکی دیکە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، ئەڵمانیا توانای هەیە لە ماوەی چەند مانگێکی دیکەدا، ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ئەڵمانیا ژێرخانی ئەتۆمیی پێشکەوتووی هەیە کە بریتییە لە وێستگە و ناوەندەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، وەک دامەزراوەی جولیچ.

وتیشی، لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی هەوڵیدا چەکی ئەتۆمی لە رێگەی “پرۆژەی یۆرانیۆم”ـەوە، بە سەرۆکایەتیی وێرنەر هایزنبێرگ دروستبکات، بەڵام بەهۆی کەمیی سەرچاوە و کاتەوە، شکستیهێنا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ ئەڵمانیا شارەزای ئەندازیاریی ئەتۆمی و توانای بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون بۆ حکومەتێکی کاریگەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.…
Total
0
Share