ڕوسیا داوا لە کوردەکان دەکات شارێکی ڕۆژئاوا بدەنە دەست حکومەتی سوریا

ڕوسیا بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی سەربازی شاری عەین عیسا کردووە کە ئەو شارەیان ڕادەستبکەن و حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی بکات، تا ببێتە ڕێگری بۆ ئەگەری پێشڕەوی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیا بۆناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەکان لە سەرچاوەیەکەوە لە سوریا ئاشکرایکردووە، “حکومەتی سوریا و هەسەدە بە نێوەندگیری ڕوسیا کۆبوونەتەوە و تاوتووێی ئەوە کراوە کە شاری عەین عیسا ڕادەستی حکومەتی سوریا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگر لە پێشرەوی سوپای تورکیا و بتوانرێت ئاڵای حکومەتی سوریا لەسەر فەرمانگەکان هەڵبکرێت”.

پلانەکەی ڕوسیا بۆ ئەوەیە کاتێک شارەکە درایە دەستی حکومەتی سوریا بتوانێت سیستمی بەرگری موشەکی تێدا جێگیر بکات و هەر هێرشێک بۆ شارەکە ببێتە هێرش بۆسەر حکومەتی سوریا و ڕوسیا بتوانێت لەسەری بێتە دەنگ.

هاوکات بەرپرسێکی ئەنجومەنی سەربازی عەین عیسا هەوالەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ” لەو کۆبوونەوەیەدا ڕوسیا پێشنیازی کردووە عەین عیسا ئەگەر کۆنترۆڵی تەواویش نەبێت هەندێک ناوچەی بدرێتە دەست حکومەتی سوریا، تا تورکیا و چەکدارەکان سڵبکەنەوە لە هێرشکردنە سەر شارەکە”.

عەین عیسا دەکەوێتە نێوان کۆبانێ و شاری ڕەقەوە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبن، بەڵام لە چوارچێوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکدایە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی زۆری ڕیژەی عەرەبنشینەوە حکومەتی سوریا دەیەوێت شارەکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات نزیک بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
Total
0
Share