کەرکوک.. لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا چوار داعش کوژران

شانەی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەم ڕایگەیاند بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە لە کەرکوک  چوار داعش کوژران و سەرجەم کەرەستەکانیان لە لەناوبران.

شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی تەواوکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدرێت، بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان  بۆ کۆتاییهێنان بەو چەکدارانەی داعش کە ماونەتەوە لە چیاکان و ناوچەکانی دیکە، ئەمڕۆ چوار داعش کوژران و سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی لەگەڵیاندابوو لەناوبران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان کە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە دراوە بە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی یەکێک لە حەشارگەکانی داعش کرا لە کەکوک”.

شانەی ئەمنیی عێراق دەڵێت، “بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەنجامی بۆردومانەکە هێزێکی فەوجی چواری لیوای 34 لە فیرقەی نۆی ناوچەی تامور، کەلوپەلی چوار چەکداری داعش دۆزراوەتەوە و سەرجەمیان لەناوبراون”.

بابەتی پێشتر

چاکسازى بەکێ دەکرێت؟

بابەتی دواتر

ڕۆما ئامادەکاری بۆ ڕۆیشتنی دزیکۆ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكومەتی عێراق چەند رۆژێك پشووی لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا راگەیاند. لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share